ڕەخنەگرتنی ئەردۆغان لە کۆنگرێسی ئەمریکا: جێژنتان گرت بۆ هیتلێری ڕۆژگار
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i429796-ڕەخنەگرتنی_ئەردۆغان_لە_کۆنگرێسی_ئەمریکا_جێژنتان_گرت_بۆ_هیتلێری_ڕۆژگار
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی گرت لە پێشوازیەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گوتاری سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست و وێرای پێناسەکردنی نەتانیاهۆ بە هیتلێری ئەم ڕۆژگارە وتی: ناتانیاهۆ کەسێکە کە دەبێ کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕێزگرتنەکەی شەرمەزار بێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 27, 2024 10:56 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی گرت لە پێشوازیەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە گوتاری سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست و وێرای پێناسەکردنی نەتانیاهۆ بە هیتلێری ئەم ڕۆژگارە وتی: ناتانیاهۆ کەسێکە کە دەبێ کۆنگرێسی ئەمریکا لە ڕێزگرتنەکەی شەرمەزار بێ.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەخنەی گرت لە ڕێزگرتنەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نەتانیاهۆو وتی جیهان تاریف و هاندانی بکوژێکی کۆمەڵکوژی لە کۆنگرێسی ئەمریکا بەدی کردو وێڕای ئاماژە بەوەش کە ئەمریکیەکان هەموو کات باسی دیموکڕاسی و مافی مرۆڤ دەکەن بۆ خەڵکی جیهان ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیست هیتلێری سەردەمی خۆیەتی دیسان وتی کە یاسادانەرانی ئەمریکی دەبێ لەو کارەیان شەرمەزار بن بەڵام نین.

ئەردۆغان وتی کاتێک بکوژێکی دڕندە کە بەرپرسیاری مردنی زۆرتر لە سەدو پەنجا هەزار فەلەستینیە نەک هەر پێشوازی لێدەکرێ بەڵکوو ڕێز لە گوتارە پڕ لە سوکایەتیەکەشی دەگرن ئێمە لەوەها چرکەساتێک دا ڕوبەڕو دەبینەوە لەگەڵ هزرو ئاوەز لەو کۆنگرێسەدا.