وەزیری دەرەوەی تورکیا: هۆکارانی تیرۆری هەنیە ئاشتیان لەنێو برد
هاکان فیدان"ی وەزیری دەرەوەی تورکیا شەوی ڕابردوو لە وڵامی تیرۆری ناجوانمێرانەی ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە تاران وتی: با هۆکارانی ئەو ڕوداوە لەبیریان نەچی کە بەو تیرۆرە ئاشتیان کوشت و لەنێویان برد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش دوێنێ چوارشەم لە ڕاگەیاندراوێک دا پێداگری کرد کە کە شەهیدکرانی ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە پەلامارێکی تیرۆریستی زەبوونانەی لە تاران شەرمەزار کردو وتی کە دیسانەوە سەلمایەوە کە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی ئاشتی ناوێ و ئەو کردەوە تیرۆریستیەش بەئاراستەی پەرەدان بە شەڕ لە کەرتی غەزە بەڕێوە چوە.
ئەو وەزارەتخانە هاوکات بەو بۆنەوە سەرەخۆشیشی کردوە لە گەلی فەلەستین کە بە سەدان هەزار شەهیدی وەک هەنیەی پێشکەش کردوە تاکوو ئاشتیانە لەسایەی حکومەتی خۆی دا ژیان بەڕێوە ببا.
"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیاش لە کاردانەوە بەرامبەر بەو کردەوە ڕەشەکوژانە وتی کە ئەو دڕندەکاریە بەئاراستەی لەنێوبردنی پرسی فەلەستین و لاوازکردنی ورەی خۆڕاگری لە کەرتی غەزە بەڕێوە چوو، هەربۆیە دەبێ تیرۆریزمی ڕژیمی ئیسڕائیل لە ناوچەکە کۆتایی پێ بێ.