کوشتنی کوردێکی دهۆکی بە دەس ڕەگەزپەرەستانی ئەستەمۆڵ لەبەر قسە کردن بە زمانی کوردی
شارومەندێکی کوردی عراقی دانیشتووی دهۆک لە بەر قسە کردن بە زمانی کوردی لە گەڕەکی ئاکسارای بە هۆی پەلاماری ڕەگەزپەرەستانەو کە زیاتر لە دە پیاو بوون گیانی لە دەس دا .
حەکیم لوقمان تەمەن 45 ساڵ و دانیشتووی دهوکی کوردستانی عێراق لە بەر قسە کردن بە زمانی کوردی لە گەڕەکی ئاکسارای هەڵکەوتوو لە ناوچەی فاتح بە هۆی پەلاماری ڕەگەزپەرەستانە گیانی لە دەس دا .
بڕیوان بارین پارێزەر و ئەندامی ئەنجومەنی یاسازانانی ئازادی ئو ئێچ دی سەبارەت بەو ڕووداوە وتی : لوقمان و کوڕەمامەکەی لە بەردەم هتێڵەکەیان خەریکی خواردنی چێشت بوون ئەوان کە لەگەڵ یەکتر بە زمانی کوردی قسەیان دەکرد لە لایەن چوار کەسی نەناسراو سەرەتا بێ ڕێزیان پێی کرا ئەوان دوای تێکهەلچوونێکی زارەکی چکولە لەو ڕێستورانە چوونە دەر و ئەو چوار کەسەش لەو شوێنە چوونە دەر دوای ماوەیەکی کورت ئەو چوار کەسە هاوڕێ لە گەڵ دە تا دوازدە کەس گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنە و یەکێک لەوان بە چەقۆ پەلاماری کردە سەر حەکیم لوقمان ئامبوڵانس درەنگ گەیشت و لوقمان گیانی لە دەس دا .
دوو کوڕە مامی لوقمان کە بریندار ببون چوونە ئیدارەی پولیس و لە وێش بێ ڕێزیان پێ کرا . هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کاردانەوەی بەو کوشتنە وتی کوشتنی دڕندانەی حکیم لوقمان شاروومەندی هەرێمی کوردستانی عراق لە ئەستەموڵ لە بەر قسە کردن بە زمانی کوردی بە دەس دوازدە کەس بە توندی ئیدانە و شەرمەزار دە کەم .