تشرینی یه‌که‌م 21, 2024 19:37 Asia/Tehran
  • فەتحۆڵڵا گوێلەن کۆچی دوایی کرد

فەتحۆڵڵا گوێلەن ڕێبەری ڕەوتی گوێلەن لە تورکیا لە بەر نەخوشی دڵ کوچی دوایی کرد .

کەناڵی ئەلشەرقی عەرەبستان وتیشی : فەتحوڵڵا گوێلەن لە نەیارانی حکومەتی تورکیا لە تەمەنی هەشتاو سێ ساڵان دا لە کاتی دەرمان کردن لە نەخوشخانەیەک لە ئەمریکا کوچی دوایی کرد .

ئانکارا گوێلەنی لە  لیستی تڕۆڕیست دانابوو  و ناوبراوی تاوانبار کرد بوو کە لە ساڵی 2016 بە نیازی کودتا دژی ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کوماری تورکیا بووە . پێشتریش تورکیا داوای لە ئەمریکا کرد بوو کە گوێلەن  ڕادەستی  ئانکارا بکات . گوێلەن لە  ساڵی 1999وە  لە تورکیا دور خرایەوە بۆ ئەمریکا و هەموو   تاوانەکانی  ڕەت کردەوە و تەنانەت هەوڵ بۆ کودەتا لە تورکیایشی  شەرمەزار کرد بوو .

سەرپەیڤ