باخچەلی: ئەو تورکەی کوردی خۆشنەوێت، تورک نییە
سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) پهیامێکى نوێى لهبارهى کوردهوه بڵاوکردهوه و ڕایگهیاند: "خۆشویستنی یهکترىی کورد و تورک لەڕوی ئایینیو سیاسییەوە واجبە"، دهشڵێت: "ئەو تورکەی کوردی خۆشنەوێت، تورک نییە".
دەوڵەت باخچەلی لە سەمپوزیۆمی سەدەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "زیا گۆکاڵپ" مێژوناس و زمانزان، وتارێکی پێشکهش کرد و وتی: "ئەمە وتەی بیرمەندی خوالێخۆشبوومانە؛ کورد و تورک لە ئەنجامی ئایینی هاوبەش، مێژوی هاوبەش و جوگرافیای هاوبەش لەڕوی ماددیو مەعنەوییەوە یەکیانگرتووه، ئەمڕۆش ڕوبەڕوی دوژمن و مەترسیی هاوبەش بونەتەوە، تەنها لە ڕێگهی پێداگرییەکی هاوبەشەوە دەتوانن خۆیان لەو مەترسییە ڕزگاربکەن".
ناوبراو وتیشى: "کەواتە بە باوەڕێکی زۆرەوە دەتوانین بڵێین؛ یەکتری خۆشویستنی تورک و کورد، بۆ هەردولایان فەرزێکی ئایینیو سیاسییە، ئەگەر تورکێک هەیە کوردی خۆشنەوێت، تورک نییە، ئەگەر کوردێکیش هەیە کە تورکی خۆشنەوێت، کورد نییە".