ناڕەزایەتیی دژەحکومی لە تورکیا لە کاردانەوە بە وەلانرانی شارەدارەکان
خەڵکی تورکیا لە کاردانەوە بە وەلانرانی شارەدارانی چەن شارێکی ئەم وڵاتە خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد.
خۆپیشاندانی خەڵکی تورکیا پاش وەلانرانی شارەدارانی "ئەسن یورت"ی ئەستەموڵ، "مێردین"، "باتمان" و "هەلفتی" دەست پێ بووە.هەروەها وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئاگادارینامەیەک بەڕێوەچوونی هەرچەشنە کۆبوونەوە و خۆپیشاندان لە ١٢ پارێزگای ئەم وڵاتەی بە قەدەغە ڕاگەیاندووە.
بە پێی ئاگادارینامەی شارەوانیی گشتیی تورکیا، تائێستا لە شارەکانی مێردین، باتمان، شانلی ئورفا، وان، ئامەد، ئەستەموڵ، ئانتالیا و ئەدەنە، ١٤٠ خۆپیشاندەر گیراون.وێنە و ڤیدیۆ بڵاوبووەکان باس لەوە دەکەن کە لە هەندێ جێگایشدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان ناڕازییان و هێزی ئاسایشی ڕوویداوە و پۆلیسی تورکیا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران ئۆتۆمبیلی ئاوپژێن بەکار دێنێ.ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی ئەورووپا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک وەلانرانی شارەدارانی هەڵبژاردەی خەڵکی شەرمەزار کردووە.