مەحکووم کرانی ٢١ سیاسەتوانی کورد بە زیاتر لە ٦ ساڵ زیندان لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i433506-مەحکووم_کرانی_٢١_سیاسەتوانی_کورد_بە_زیاتر_لە_٦_ساڵ_زیندان_لە_تورکیا
لە ڕەوتی مەحکوومکرانی 31 سیاسەتوانی کوردی ئەندامی ده م پارتی لە تورکیا 21 کەس بە تومەتی ئەندامیەتی لە ڕێکخراوی تڕوڕیستی بە 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانی مەحکووم کران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2024 13:30 Asia/Tehran
  • مەحکووم کرانی ٢١ سیاسەتوانی کورد بە زیاتر لە ٦ ساڵ زیندان لە تورکیا

لە ڕەوتی مەحکوومکرانی 31 سیاسەتوانی کوردی ئەندامی ده م پارتی لە تورکیا 21 کەس بە تومەتی ئەندامیەتی لە ڕێکخراوی تڕوڕیستی بە 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانی مەحکووم کران.

 دادگایەک لە ئەستەمۆڵ لە دۆسیەکدا دژی 31 سیاسەتوان لە پارتە دیموکراتەکانی تورکیا بریتی لە دەمپارتی  ، پارتی دیموکراتیکی گەلان  هەدەپە  پارتی هه ریمه دیموکراتیکەکان    21 کەس لەوانی  بە تۆمەتی   ئەندام بوون  لە ڕێکخراوی تیروریستی  بە 6 ساڵ و سێ مانگ زیندانی مەحکووم کرد .

لەو دانیشتنەدا  کە لە دادگای  تاوانی بیست و هەشتی ئەستەموڵ   بەڕێوە چوو    بەرگریی تۆمەتباران کە تۆمەتەکانیا  ن سیاسی بوون ڕەتکرانەوە و تەنها ١٣ کەس بێتاوان دەرچوون. لە میانی دانیشتنەکاندا، پارێزەران و تۆمەتباران ئەم دۆسیەیەیان بە هەوڵێک بۆ بە تاوان ناساندنی چالاکییە سیاسییە ڕەواکانی  لایەنە دیموکراتییەکان زانی. دادگا لە بڕیاری کۆتایی خۆیدا، سزای ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەر ٢١ کەس لە تۆمەتباراندا سەپاند کە لەنێویاندا جەلالەدین جان، وتەبێژی ئەبتەکار حەفتا و هەشت  و ئەلیف بولوت، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی  دەم پارتی ، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی،  مەحکوم کران .