کانونی یه‌که‌م 07, 2024 19:52 Asia/Tehran
  • سەرۆکی

سەرۆکی پارتی نیشتیمانی تورکیا وتی: پەلامارەکانی ئەم دواییەی نەیارانی حکومەت لە سووریا، ئەویش پاش ماوەیەکی کەم لە ئاگربەست لە لوبنان، نیشاندەری ئەوەیە کە بەشێک لە حکومەتەکان دەست هەڵناگرن لە هەوڵەکانیان بۆ هێنانەدی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکە.

"دۆغو پرینچیک " لە وتوێژێکدا وتی : سوریا لە ئێستادا هێڵی پێشەوەی هەموو مرۆڤایەتییە و قارەمانانە بە نوێنەرایەتی لە مرۆڤایەتییەوە بەرەنگاری پەلامارەکانی  ئیسرائیل و ئەمریکا دەبێتەوە. پەلاماری  تەحریر شام  پەلاماری ئیسرائیلە. ئەوە ئیسرائیلە کە چووە ناو شاری حەلەبەوە. سەرۆکی پارتی نیشتمانیی تورکیا وتی: هەڵوێستی حکومەتی تورکیا بەرامبەر ڕووداوەکانی سوریا هەڵوێستی خەڵکی ئەم وڵاتە نییە. ئێمە دڵنیاین کە سوریا دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی ئاسایی. لە سەدا نەوەدی خەڵکی تورکیا ، ئەمریکا و ئیسرائیل بە دوژمن دەزانن. دۆغو پرینچک وتی: ئەو هەڵوێستانەی  کە لە تورکیا بە نوێنەرایەتی لە  ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیلەوە  لەبەر گیراون، هەڵوێستی ئومێدبەخش نین. ئەم هەڵوێستانە هەمیشە لەلایەن خەڵکەوە ئیدانە دەکرێن.

سەرپەیڤ