کانونی یه‌که‌م 19, 2024 20:47 Asia/Tehran
  • ئانکارا ئاگربڕ لەگەڵ هەسەدەی ڕەت کردەوە

وەزارەتی شەڕی تورکیا ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە گەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هەسەدەی ڕەت کردەوە .

 یەکێک لە بەرپرسانی  وەزارەتی جەنگی تورکیا ئەمڕو وتی : بە پێچەوانەی ئەو شتەی مێدیاکانی ئەمریکایی ڕایانگەیاندووە هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئاگربڕ لە نێوان تورکیا و هەسەدە کە لە لایەن   ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێن لە ئارادا نیە .

تورکیا کە لە ساڵەکانی ئەم دواییەدا  بە بیانووی خەبات بە دژی تڕوڕیزم ناوچەگەلێکی  بەربڵاوی لە  سوریا و عێراقی داگیرکردووە و  لاگری لە  ژومارێک لە گرووپە چەکدارەکان لە سووریا دەکات  بانگەشە دەکات کە پەکەکە و یەپەگە ناوچەگەلێک لە سووریایان داگیر کردووە و بە یارمەتی  گرووپە چەکدار و تیروڕیستەکان هەوڵ ئەدات ئەو ناوچەگەلە  بە گومانی خۆی  ئازاد  بکات . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سێشەمە وتبووی : ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان  تورکیا و هەسەدە تا کوتایی ئەم هەفتەیە درێژ کرایەوە . ئەمریکا  بەرلەمەش چەن جار کوردەکانی سوریای لە هەمبەر پەلامارەکانی تورکیادا بە تەنیا هێشتبوو .

سەرپەیڤ