دیداری نوێنەرانی دەم پارتی و ئۆجەلان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i434439-دیداری_نوێنەرانی_دەم_پارتی_و_ئۆجەلان
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی/DEM Parti) بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دیداری ئەمدواییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکە و نوێنەرانی ئەم پارتەی بڵاو کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 29, 2024 16:00 Asia/Tehran
  • دیداری نوێنەرانی دەم پارتی و ئۆجەلان

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی/DEM Parti) بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دیداری ئەمدواییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکە و نوێنەرانی ئەم پارتەی بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەی دەم پارتیدا هاتووە: ڕێبەری پەکەکە لەم دیدارەدا بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورکی بە بەرپرسیارێتیەکی مێژوویی زانیوە. ئۆجەلان هەروەها جەختی کردووە کە ئامادەیە بە پاڵپشتی کردنی ئەو پارادایمە تازەی لەلایەن "دەوڵەت باغچەلی" ڕێبەری پارتی بزووتنەوەی نیشتمانی (مەهەپە) و ئەندامی هاوپەیمانیی جومهور، هەروەها "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆمار و ڕێبەری پارتی داد و گەشەپێدانی (ئاکەپە) ئاراستە کراوە، هەنگاوگەلێکی ئەرێنی هەڵگرێ و بانگەوازی پێویست ڕإبگەیەنێ.