دهم پارتى داواى کۆبونهوهى پارتهکانو دیدارى دوهمى ئۆجهلان دهکات
پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری دەم پارتی لە پهرلهمانى تورکیا دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری لەبەندکراوی پەکەکە ڕایگەیاند، "دوای سەری ساڵی تازەی زایینی، داواکاری پێشکهشى پارتە سیاسییەکان دەکەین بۆ ئەنجامدانی دیدار".
بوڵدان وتیشى: "دوای ئەنجامدانی دیدارەکانمان، بەئەگەرێکی زۆرەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی دەکەینەوە".
دواى چونى وهفدهکهى دەم پارتی بۆ بەندیخانەی ئیمراڵى، لەمیانی سەردانەکەی دوێنێیان بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجهلان ئهمڕۆ دهم پارتى ڕایگهیاند کە تەندروستی ئۆجهلان باش بووە و پەیامێکیشى ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تورکیاو ڕای گشتی کردوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ پرۆسەی چارەسەری". دەم پارتی لەبارەی کۆبونەوەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان وتیشی: لەگەڵ ئۆجەلان باسی دۆخی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان کرد، ئۆجەلان وتی کە بەهێزکردنەوەی برایەتیی کورد و تورک بەرپرسیارێتیەکی مێژووییە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی دەم پارتی، ئۆجەلان ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانیی پێویست بۆ دەستپێشخەرییە نوێیەکەی باخچەلی و ئەردۆغان.