ده‌م پارتی: چه‌ک لە تورکیا دەبێ بێده‌نگ بکرێ
شاندی ده‌م پارتی ئه‌مڕۆ یەکشەممە سه‌ردانی فیگه‌ن یوکسه‌کداغ، هاوسه‌رۆکی پێشوتری هه‌ده‌یه‌پان کرد له زیندان، دوای هاتنه ده‌ره‌وه، سری سورەیا ئۆندەر، ئه‌ندامی شانده‌که له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ده‌بێت چه‌که‌کان له تورکیا بێده‌نگ بکرێن".
سری سورەیا ئۆندەر ڕایگه‌یاند: "ده‌بێت له پێناوی منداڵه‌کانمان ئاشتی دابمەزرێنین، چوونکه منداڵ پێوەندیی به شه‌ڕەوه نییه، له به‌رانبه‌ر ئه‌واندا وه‌کو پێویستییه‌کی ویژدانی و مرۆیی ده‌بێت وڵاتێکی ئاشتیخوازمان هەبێ. ئەم ئەندامەی دەم پارتی بە ئاماژە بەوەی کە مشتومڕی به‌لاڕێدابه‌رانه زۆر ده‌کرێت، وتیشی: ئه‌مه زمانێکه له چه‌ک خراپتره و ئه‌وه‌ی ئێمە هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین ئاشتییه".
ئۆندەر لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا لەگەڵ لایەنە کوردییەکان کۆ دەبنەوە؟ وتی: "بەڵێ بەردەوام ده‌بین، حزب پلانی بۆ دادەڕێژێت، هیچ توێژێکی کۆمەڵایەتی لە بەشداری کردنی پڕۆسه‌که بەدەر ناکەین".