پەلاماری تازەی تورکیا بۆ سەر منبج لە باکووری سوریا
کانونی دوھەم 13, 2025 17:45 Asia/Tehran
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی پەلاماری ئاسمانی تازەی تورکیایان کردووە بۆ سەر باکوری سوریا و شەڕ و پێکدادانی قورسی نێوان هێزەکانی هەسەدە و ملیشیاکانی سەربە ئانکارا لە ناوچەی منبج.
ئەم ژێدەرانە ڕایانگەیاندووە؛ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ دووەم جاری لەسەر یەک ناوەندەکانی سەر بە هەسەدەیان لە دەڤەری بەنداوی تەشرین لە ناوچەی منبج لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا بۆردومان کردووە. لە لایەکی دیکەوە ئەم ژێدەرانە ئاماژەیان داوەتە شەڕ و پێکدادانێکی قورس لەم ناوچەیەدا کە لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی سەر بە تورکیا ڕوو دەدات.
لە هەشتی دێسەمبەرەوە و پاش ڕووخانی حکومەتی سوریا و دەستگرتنی هەتەشە بە سەر دیمەشق، پەلامارەکانی تورکیا و هێزەکانی سەر بە ئانکارا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گەلێک زیاتر و بەربڵاوتر بووە .