کانونی دوھەم 17, 2025 19:07 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی دەم پارتی: ئەنجامی دیدارەکان ئەرێنی بوو

شاندەکەی دەم پارتی پاش دیدارەکانی لەگەڵ ئۆجەلان، سیاسەتوانانی زیندانی دیکەی کورد و پارتە سیاسییەکانی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی ئەم وتوێژانەی بە ئەرێنی و جێیهیوا وەسف کرد.

شاندەکەی دەم پارتی لە بەیاننامەکەی خۆیدا بە ئاماژە بە زنجیرە دیدارەکانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان و سیاسەتوانانی زیندانی دیکەی کورد، لەوان فیگەن یۆکسەک داغ، دەمیرتاش ولەیلا گۆڤەن و دیداریان لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی تورکیا لەوانە مەهەپە. پارتی ئایندە، ئاکپارتی، پارتی سەعادەت، جەهەپە، پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن و پارتی تەناهیی تازە، سەرجەمی ئەم دیدارانەی بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەوگرفتی ناوخۆی تورکیا بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.

لە بەیاننامەکەی شانی دەم پارتیدا هەروەها بە ئاماژە بە دەوری پەرلەمانی تورکیا لە چارەسەرکردنی کێشەی کوردەکانی ئەم وڵاتە، ڕاگەیەندراوە کە پارتەکانی تورکیایش پشتیوانی داکۆکییەکی بنەڕەتی و ڕێکوپێک لە پرۆسەی ئاشتین ، هەر بۆیە پێویستە میدیاکان لەبارەی ئەم وتووێژانە  ۆ ببوێرن لە وەڕێخستنی هەر چەشنە دەنگۆ و بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە زانیارییەکی نادرووست.

سەرپەیڤ