تورکیا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریاش بنکەی سەربازی ساز دەکات
ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی سوپای تورکیا بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای لازقییە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا چوونەتە ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مڕۆڤی سوریا ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتیشی : سەربازانی تورکیا کەرەستەی ئەندازیاری و نەخشەسازییان هاوڕێ بوو و چوونەتە ناو هەندێک گوندی باکووری لازقییە لە سوریا. ئەو ناوەندە وتیشی : هێزەکانی سوپای تورکیا دوای نەخشەکێشانی بەرزاییەکانی "ئەلکامیلیە"،ئاڵای وڵاتەکەیان لە گوندەکانی هەڵکەوتوو لە باکووری لازقییە دانا. دوابەدوای ئەم کارە، بەڕێوەبەری ناوەندی ناسراو بە چاودێری مافی مڕوڤی سوریا هۆشداری دا لە لکاندنی ئەو ناوچانە بە خاکی تورکیا. لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە بیانووی سەرکوتکردنی هێزەکانی هەسەدە چەندین جار ژێرخانگەلێک وەک بەنداوی تیشرینیان بۆردومانکردووە .