کانونی دوھەم 18, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • هەڵەی سیاسی تورکیا لە ڕووداوەکانی سووریا

ئەمینداری گشتیی پارتی نیشتمانیی تورکیا وتی : سیاسەتی تورکیا بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا هەڵە بووە و بووە هۆی ئەوەی ئەنقەرە تەریک بکەوێتەوە

ئوزگور بورسالی  سکرتێری گشتیی پارتی نیشتمانیی تورکیا وتی : "بەداخەوە لە ماوەیەکی کورتدا ئەمریکا و ئیسرائیل توانیان لە سوریا سەرکەون و خاڵە گرنگەکەش ئەوەیە لەدوای ڕووخانی دیمەشق،  ڕژێمی زایونی  داگیرکارییەکانی لە سوریا زیاد کردووە و تەنانەت ناوچەکانی خوارەوەی بەرزاییەکانی جۆلانیشی داگیرکردووە سکرتێری  گشتی پارتی نیشتمانی تورکیا وتی: سوریا لە دۆخێکی دابەشکراودایە و پێمان وایە کە حکومەتی ئێستا لەوێ  سەقامگیرنابێت. ئەوان هێزی ژێر فەرمانی  ڕژێمی زایونین هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەداخەوە لەبەرگرتنی سیاسەتی هەڵەو هاوتەریب لەگەڵ ئامانجەکانی  ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بووە هۆی زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی تورکیە لەگەڵ دوو دۆستەکەی واتە  ئێران و ڕووسیا. ئەمەش هەم بۆ تورکیا و هەم بۆ ناوچەکە مەترسیدارە.

سەرپەیڤ