بەیاننامەی دەم پارتی لەبارەی دیداری لەگەڵ ئۆجالان
شاندەکەی دەم پارتی پێکهاتوو لە پەروین بۆڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر یەک ڕۆژ پاش دووەمین دیداری لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە بەندیخانەی واوە ئاسایشیی ئیمرالی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی ئامادەی ئۆجالانی کردووە بۆ هاوکاری و دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیا.
ئەندامانی شاندی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان ناسراو بە دەم پارتی پێکهاتوو لە پەروین بۆڵدان و سەری سورەیا ئۆندەر بۆ دووەمین جار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیی پەکەکە لە بەندیخانەی واوە ئاسایشیی دوورگەی ئیمرالی دیداریان کرد و بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک باسی هیواداربوونی خۆیان کردووە بە چارەسەرکرانی کێشەکانی بەردەم لە تورکیا و ئامادەیی ئۆجالانیش کرد بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیا.
پەروێن بۆڵدان و سەری سوورەیا ئۆندەر دوێنێ و پاش دیدارێکی چوار کاتژمێری لەگەڵ ئۆجالان ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ ئۆجالان پاش سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەس و کاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئاگرکەوتنەوە لە بولو وهیوای چاکبوونەوەی خێرای خواست لە خوای گەورە بۆ برینداران و ڕاشیگەیاندووە کە ئامادەی دانوستان لەگەڵ حکومەتی تورکیایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. شاندەکەی ئیمرالی هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئێمەش وەکوو شاندی ئیمرالی، چالاکی و پێوەندییەکانی خۆمان بەردەوام دەکەین و خەڵکی تورکیاش لە پرۆسەی ئەو دیدارانە و هەنگاو و پێشکەوتنی تازە ئاگادار دەکەینەوە.