پەلامارەکانی تورکیا لە باکوور و باکوری ڕۆژهەڵات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i435368-پەلامارەکانی_تورکیا_لە_باکوور_و_باکوری_ڕۆژهەڵات
بە هۆی پەلامارەکانی تورکیا بوسه ر ناوچە باکووریەکان و باکووری ڕوژهەڵاتی سوریا لانیکەم 12 سوری کوژران و چەن کەسیش بریندار بوون
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی دوھەم 30, 2025 05:30 Asia/Tehran

بە هۆی پەلامارەکانی تورکیا بوسه ر ناوچە باکووریەکان و باکووری ڕوژهەڵاتی سوریا لانیکەم 12 سوری کوژران و چەن کەسیش بریندار بوون

 هێندێک لە سەرچاوە سووریاییەکان باسیان کردووە لە بوردمانی بازاڕێک لە ناوچەی سەرین  لە پارێزگای حەڵەب لە لایەن   خۆفڕەکانی تورکیاوە کە بووە هۆی کوژرانی 6 کەس  و بریندار بوونی 22 کەسی دیکە . ئەو سەرچاوەگەلە   وتیشیان  گوندی  هەرمەلە  لە حەسەکە  و ناوچەی  عەین عیساش لە لایەن  تورکیاوە  گولە باران کراوە کە بووە هۆی کوشتنی  6 کەسی سیڤیل و بریندار بوونی  8 کەسی دیکە. لە لایەکی دیکەوە سەربازانی ڕژیمی زایونی دەیان بنکەی ڕووخاو  و  کەرەستەی  ئەرتەشی  سوریایان تاڵان کرد و 32 بنکەی ئەرتەشی  سوریاشیان  تێک ڕماندووە  سەربازانی زایونی  ئێستاکە  لە 13 ناوچەی   سوریا بە تایبەت لە قونەیتەرە و گوندەکانی دەروبەری  جێگیر بوونە