شوبات 16, 2025 09:07 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان: گەڵاڵەی ترامپ هەڕەشەی گەورەیە بۆ ئاشتی جیهانی

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: گەڵاڵەی دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئاوارەکردنی فەلەستینیەکان لە غەززە ، هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئاشتی جیهانی.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی "ناراسی" ئەندونیزیا لە بارەی گەڵاڵەی ترامپ بۆ کۆنترۆڵ کردنی کەرتی غەززە ودەرکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن فەلەستینی لەوناوچەیە ڕایگەیاند:

بەستنی ئەم گرێبەستە لەگەڵ بکۆژێکی وەکوو بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وهەڕەشەکانی، وەکوو هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ ئاشتی جیهانی. ئەردۆغان وتی: لە دۆخی هنوکەدا ، هیچ کەسێک ناتوانێ غەززە لە فەلەستینیەکان ونەتەوەی ئەم ناوچە بستینێت وئەنجام دانی وەهاکارێک ، بەرلە هەرشتێک هەڕەشەیەکی جیاوازە لە دژی ئاشتی نێودەوڵەتی.

دوابەدوای قسەکانی ترامپ ، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی لەوان میسر، ئەردەن ، عەرەبستان ، قەتەر ، ئیمارات ، کوەیت ، عومان وبەحرەین لە بەیاننامەگەلێکدا ناڕەزایەتی خۆیان لەگەڵ ئەم گەڵاڵەیە ڕاگەیاندووە.

 

 

سەرپەیڤ