شوبات 23, 2025 15:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی دە سەربازی تورکیەیی لە باکووری عێراق

گروپی " پە.کە.کە" لە بەیاننامەیەکدا لە کوژرانی دە سەربازی تورکیەیی لە باکووری عێراق هەواڵی دا.

لەعێراق پارتێک بەناو " پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ووەکە لە هەڵمەتێکدا دە سەربازی تورکیەیی لەوان ئەفسەرێکی پلەبەرز لە ناوچەی " زاب" لە باکووری عێراق کوشتووە . لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە لە هەڵمەتی ناوبراو دا سەرباری کوژرانی ئەم سەربازانەی تورکیا، بڕێکی زۆریش چەک لەم سەربازانە دۆزراوەتەوە ودەستی بەسەر داگیراوە. پەکەکە دامەزراوەیەکی ملیشیایی چالاکە کە لە عێراق وسووریاوبەتایبەت لە ناوچە سنووریەکانی تورکیا لەگەڵ سووریا وعێراق چالاکە وئانکارایش وەکوو ڕێکخراوەیەکی تیرۆریستی ناساندویەتی.  سوپای تورکیا لە ١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٢ هەڵمەتی " چەنگاڵ- قفڵ" ی لە دژی هەلوێستەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لە ناوچە مەتینا ، زاب ، ئەفشین وباسیان لە باکووری عێراق دەستپێکرد. بەغدا زۆرجار پەلامارەکانی تورکیا بۆ باکووری عێراقی سەلمێنەری داگیرکاری زانیوەوزۆرێک لە ناوچە باکووریەکانی سووریا وعێراق دوابەدوای پەلامارە بەردەوامەکانی سوپای تورکیا چوڵ بوونەو هیچ دانیشتوویەکیان تیدا نەماوە.

 

 

سەرپەیڤ