ئادار 01, 2025 13:32 Asia/Tehran
  • پە.کە.کە ئاگربڕی ڕاگەیاند

گروپی چەکداری بەناو"پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا" پە.کە.کە" لەوەڵام بە بانگهێشتیی سەرۆکی خۆ، لە ئەمڕۆوە ئاگربڕی ڕاگەیاند .

لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی پە.کە.کە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بانگهێشتنامەی عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرۆکی پە.کەکە لە ٢٧ی فڤۆریە لەژێر ناوی " بانگەوازی ئاشتی وکۆمەڵگەی دێموکراتیک" ڕووناک کەرەوەی ڕێگایە ومانیفێست" "بەڵگەیەکی کاغەزی" دەوران" دێتە ئەژمار.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم بانگهێشت نامە لە چوارچیوەی ڕەوتێکی مێژوویی ڕوویدا وئەنجام دانی بانگهێشتنامە بەم شێوەیە هەنگاوێکی گرینگە بەڵام سەرکەوتنەکەی زۆر گرینگترە.

لەم بەیاننامەیەدا پەکەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پێبەندی ئەم بانگهێشتنامەیەبوو وبەپێی پیداویستیەکانی خۆی هەنگاو هەڵدەگرێت ولەوەڵام بە بانگهێشتی ئوجەلان بۆ ئاشتی وکۆمەڵگەی دێموکراتێک ، لە ئەمڕۆوە ئاگربڕ ڕادەگەینین وسەرباری هەموو پەلامارگەلێک کە ئەنجام دەبێت، هێزەکانی پەکەکە هیچ جۆرە هەڵمەتی سەربازی ئەنجام نادەن .بەپێی ئەم ڕاپۆرتە گروپی پە.کە.کە بەشێوەی هاوکات ڕایگەیاندووە کە بەدی هاتنی پرس ومەسەلەی وەکوو چەکدانان تەنیا لە ڕێگەی ڕێبەرایەتی کردەیی ئوجەلان ئەنجام دەبێت. پارتی کرێکارانی کوردستان پە.کە.کە لە بەیاننامەکەی خۆیدا هێناویەتی کە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانس بەپێی بانگهێشتی ئوجەلان ئامادەیە بەڵام جێبەجێ کرانی ئەما کارە پێویستی بە دابینکردنی دۆخی باش ولەبارهەیە. ئوجەلان هەروەها وتوویەتی: ڕێگایەک بێجگەلە دێموکراسی و وتووێژی دێموکراتیک لە ئارادانیە وبەقای کۆماری بێجگە لە ڕێگەی دێموکراسی برایانەوە مومکین نیە.

 

 

سەرپەیڤ