دەمیرتاش بەشێوەی کاتی ئازادکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i436465-دەمیرتاش_بەشێوەی_کاتی_ئازادکرا
سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان بە پێی مۆڵەتی کاتیی سەرۆککۆماری تورکیا و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان هاتە دەر ەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 04, 2025 14:13 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش بەشێوەی کاتی ئازادکرا

سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان بە پێی مۆڵەتی کاتیی سەرۆککۆماری تورکیا و بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان هاتە دەر ەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش داواکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا کردبوو و داوای مۆڵەتی دەرچوونی لە زیندان کردبوو، بۆ ئەوەی یاوەری  هاوسەرەکەیی بێت لە کاتی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکانی ئەستەموڵ.  وەزیری دادی تورکیا ئەو داواکارییەی گەیاندوەتە کۆشکی سەرۆکایەتی و بە ڕەزامەندی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، دەمیرتاش گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەستەموڵ.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا؛ دەوڵەت باخچەلی سپاسی سەڵاحەدین دەمیرتاشی کردوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی. سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ساڵی 2016وە لەلایەن دەسەڵاتی تورکیاوە زیندانیکراوە.