په‌یوه‌ندیی باخچه‌لى بە ده‌میرتاشه‌وه
ئادار 04, 2025 20:00 Asia/Tehran
په‌رله‌مانتارێکی ده‌م پارتی و ئه‌ندامی وه‌فدەکەی ئیمراڵی ئاشکرای کرد، سه‌رۆکی پارتى گه‌لى کۆمارى په‌یوه‌ندیی پێوه کردووه و به‌سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیشى وتووه، "ئاییندەیەکی باش چاوەڕێمان دەکات.
سری سورەییا ئۆندەر ڕایگەیاند: "دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دوای وتارە مێژوییەکەی لە پەرلەمانی تورکیا پەیوەندیی پێوە کردون ووتوویەتی کە "ڕۆژێک دێت پێکەوە هەڵپەڕکێی ئاشتیی دەکەن".
بەگوێرەی میدیاکان، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دەمیرتاش کردوەو هیوای زوو چاکبونەوەی بۆ هاوسەری دەمیرتاش خواستوە، جگە لەوە باخچەلی سپاسی دەمیرتاشی کردوە بەهۆی ئەو هەڵوێستەی کە لە قۆناغی نوێیی چارەسەریدا پێشکەشی کردووە.