ئادار 09, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • داخوازی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی تورکیا لە ئەردۆغان

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا داوایان لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە کە هەڵوێستێکی شەفافتر بگرێتە بەر سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و ئەم مەسەلەیە دەبێ لە پەرلەماندا بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.

پارتەکانی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لە سەر ئەو باوەڕەن کە ڕەنگە ئەردۆغان پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە پێناو بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆیدا بە کار بێنێ. هەر بۆیە خوازیاری ئەوەن کە مەسەلەی پرۆسەی ئاشتی لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.

هەردوو ڕێبەری ئۆپۆزسیۆنی تورکیا واتە عەلی بابەجان سەرۆکی پارتی دیموکراسی و پێشکەوتن و ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئایندە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەکانی فراکسیۆنەکانی خۆیاندا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی قسەیان کردووە. هەردووی ئەم ڕێبەرانە داوایان لە ئەردۆغان کردووە کە هەر وەک دەوڵەت باخچەلی ڕێبەری پارتی بزاڤی نیشتمانی یان مەهەپە هەڵوێستێکی ڕوون و شەفاف بگرێتەبەر لەبەر ئەوەی کە ئەوان بڕوایان وایە کە هەڵوێستەکەی ئەردۆغان تەواو ڕوون و شەفاف نییە.

سەرپەیڤ