ئادار 11, 2025 16:50 Asia/Tehran
  • پەرەی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سەر سوریا

حکومەتی تورکیا و گروپه‌ چه‌کداره‌کانی سەر بە ئانکارا هێرشە داگیرکارییەکانیان لەسەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر کردووە. ئەم هێزانە لەسەر گوندەوارەکانی شاری سرین کۆمەڵکوژییان ئەنجامدا و لە ئاکامدا سێ منداڵ بوون بە قوربانی.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه‌ کە حکومەتی تورکیا لە گوندی "جەراف"ی شارۆچکەی "سرین" هەڵکەوتوو لە باشوری کۆبانیش کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومانی ماڵی گوندنشینێکی کرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا منداڵێک کوژراو و دوو منداڵی دیکەش برینداربوون. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تورکیا و هێزەکانی سەر بە ئانکارا شەوی ڕابردو گوندەوارەکانی باشوور و باکووری بەرەی بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد، بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین ماڵ سووتان، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیایش چەندین جار هێرشیان کردە سەر دەوربەری بەنداوەکە.

سەرپەیڤ