گرتنی ئیمام ئوغڵوو بە تۆمەتی لاگری لە پەکەکە
ئەکرەم ئیمام ئوغڵۆ شارەوانی ئەستەمۆڵ بە تۆمەتی لاگری لە پەکەکە قۆڵبەست کرا .
ئەکرەم ئیمام ئوغلو لە پارتی کوماری گەڵ کە زۆرێک لە شیکاران لەسەر ئەو باوەڕەن کە ناوبراو لە هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کوماریەتی دوایی خەنیمی سەرەکی بەربژێری پارتیی داد و گەشە دەبێت تووشی کێشەگەلی مافەوانی و یاسایی نوێی بوو.
زانکوی ئەستەموڵیش ڕایگەیاند بڕیاری هەڵوەشانەوەی بڕوانامەی ئاکادمی و خوێندنی ئیمام ئوغلوی داوە ئیمام ئوغڵو پێشتریش ڕووبەڕووی تومەتگەلی مافەوانی ببوەوە پێشتریش ناوبراو دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی 2019 دا ، نزیکەی دوو ساڵ زیندانیکردنی بە تۆمەتی " سوکایەتیکردن بە بەرپرسانی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژرادنەکانی وڵات دەر کرد. دوو ساڵ لەمەوبەریش دادگەیەکی دیکە دژی ئیمام ئوغلو بە تومەتی گزیکاری لە موناقیسە کە سێ هەتا حەوت ساڵ زیندانی هەیە پێکهات ڕخنە گرانی ڕەجەب تەیب ئەردوغان ئەم کارانەیان وەک هەوڵێکی بۆ لابردنی ئیمامۆغڵۆ لە گورەپانی سیاسی دەزانن گرتنی ئیمام ئوغلو ڕووبەرووی کاردانەوەوگەلێک بووەتەوە لەم پێناوەدا تولای حاتەم ئوغلو و تونجەر بکرهان هاوسەروکانی دەم پارتی لە کاردانەوە بە گرتنی ئەکرەم ئوغلو و ڕۆژنامەنووسان و شارەوانانی ناوخۆیی، ئەو کارەیان بە ئوپراسیونێکی سیاسی و پەلامار بۆ سەر دیموکراسی زانی و خوازیاری ئازاد کردنی خێرای گیراوان بوون .
تولای حاتەم ئوغلو لە توئیتێکدا ڕایگەیاند کە گرتنی ئیمام ئوغلو و ڕوژنامە نووسان و شارەوانەکان قەبوڵکراوە نیە ناوبراو ئەو گرتنانەی بە ئوپڕاسیونێکی سیاسی وەسف کرد تونجر بکرهان یش لە توئیتێکدا ڕایگەیاند "دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو و ڕۆژنامەنووسان و سەرۆک شارەوانییەکان هێرشێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سەر دیموکراسی و ئیرادەی گەل". هەواڵی گرتنی ئیمام ئوغڵو گرینگترین خەنیمی ئەگەریی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە هەڵبژرادنەکانی داهاتوو بووە هۆی ناڕەزایەتی گشتی تورکیا .
لە هەمان چوارچێوەدا جگە لە ڕەخنەی ڕێبەرانی پارتە سیاسیەکان لاگرانی شارەوانی ئەستەمولیش ئیمام ئوغلو لە ئەستەموڵ دەستیان کرد بە کوبوونەوە ناڕازیان لە شەقامی وەتەنی ئەستەموڵ لە هەمەبر ناوەندێکی ئاسایشی ناوچە درشمگەلێکیان بۆ لاگری لە ئیمام ئوغلو بەرزکردەوە ئەوە لە حاڵێکدایە هەرجورە کۆبوونەوە لە شاریش قەدەغە ڕاگەیندراوە .