ئادار 19, 2025 20:10 Asia/Tehran
  • دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵوو ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی و پەلامارکردنە سەر دیموکراسیە

 هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە کاردانەوە بە دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، ڕۆژنامەنووسان و شارەوانە ناوخۆییەکان ئەو هەنگاوەیان بە ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی و هێرشکردنە سەر دیموکراسی وەسف کرد و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو کەسانەیان کرد کە دەستگیرکراون.

"تولای حاتەم ئۆغڵو" لە تویتەکەیدا ڕایگەیاندووە، دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو و ڕۆژنامەنووسان و سەرۆک شارەوانییەکان جێگەی قبوڵکردن نییە و ئەوان ڕەتیدەکەنەوە. ئەو دەستگیرکردنەی بە ئۆپەراسیۆنێکی سیاسی وەسفکرد و ڕایگەیاند، گرژییە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیادا توندتر دەکات، تونجێر بەکرهان هەروەها لە تویتێکدا نووسیویەتی: "دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو و ڕۆژنامەنووسان و سەرۆک شارەوانییەکان هێرشێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ سەر دیموکراسی و ئیرادەی گەل، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئێمە ئەم نادادپەروەرییە ڕەتدەکەینەوە و بە توندی ئیدانەی دەکەین کە پێچەوانەی ویستی گەلە  داوا لە حکومەتی   تورکیا دەکەین  خێرا لەو ڕێگا هەڵەیە  بگەڕێننەوە  و ڕێزلە ئیرادەی خەڵک بگرن

سەرپەیڤ