ئادار 23, 2025 16:55 Asia/Tehran

بە دوای دەرکردنی حوکمی زیندانی کردنی ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو گەورەترین خوپیشاندان لە تورکیا لە زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو لەسەرانسەری ئەو وڵاتە ڕویداوە.

  ناڕەزایەتیەکان  لە تورکیا  کە بووەتە  گەورەترین نومایشی  توڕەیی  گشتیی  لە تورکیا  لە دەیەکانی  ڕابردوودا  بۆ دوو لە سێ  پارێزگاکانی  ئەو وڵاتە   واتە  55   پارێزگا  پەرەی سەندووە  و خەڵک  بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین  بە گرتنی   ئیمام ئوغڵوو  هاتنە ناو شەقامەکان .

ئەو ناڕەزایەتیانە  لە حاڵێکدا بە ڕێوە چوو  کە لە هەمبەر   بنکەی  شارەوانیی  ئەستەموڵ   حەشیمەتێکی  گەورە  بە   بەنێر و لافیتە   کە  پارتی  داد و گەشە ی بە دیکتاتور  و ترسنوک  تاوانبار کردووە . کۆبوونەوە . پولیسی  دژە شۆڕش  بە هاویشتنی  گازی  فرمێسکهێن و گولەی  پلاستیکی  و بومبی   دەنگی  هەوڵی دا   ڕێگری لە تەشەنەسەندنی ناڕەزایەتییەکان بکات  ئوزگور ئوزەل   ڕێبەری پارتی  کوماریخوازی گەڵ  لە کۆبوونەوەی ناڕازیانە  لە  ساراچ خانە  ڕایگەیاند کە حکومەتی    زۆربێژی  ئەردوغان خەریکە دەڕووخێت  و خەڵکی  تورکیا  ڕێگا نادەن  شارەوانیی  ئەستەموڵ   بکەوێتە دەس  سەرپەرشتی حکومەتی  ناوبراو وتی  ئەردوغان ناتوانێ  بە دەنگی خەڵک سەربکەوێ  کە وایە  هەوڵ ئەدات لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری زەبر  بوەشێنێت " دەیان بەرپرسی باڵای شارەوانی ئەستەنبوڵ و هەزاران کەس، کە پارتی کۆماری گەل (جەهەپە) بانگەوازیان کردبوو، بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەریەک لەبەردەم بینای شارەوانی لە ناوچەی ساراچخانە  کۆبوونەوە. ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە ئەمە چیتر پرسێکی  ناوخۆیی یان پرسێکی حزبی نییە، بەڵکو گەشەسەندنێکی نیشتمانییە کە کاریگەری لەسەر داهاتووی سیاسی تورکیا دەبێت

سەرپەیڤ