ئادار 24, 2025 18:42 Asia/Tehran

 چالاکوانانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیە گرتەیەکی ڤیدیۆیییان لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە، کە فۆرمێکی نوێی ناڕەزایەتییان لەدژی دەستگیرکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی گەورەی ئەستەموڵ پیشان دەدەن.

نەیارانی حکومەتی تورکیا  لەم ناڕەزایەتییانەی شەوانەدا بە لێدانی  مەنجەڵ لەناو ماڵەکانیان و داگیرساندنی چرا و وتنەوەی دروشمی " حەق ، ماف، دادپەروەری" دژایەتی خۆیان بۆ دەستگیرکردنی ئیمام ئۆغڵو ڕاگەیاند، جگە لە شاری ئیستەموڵ، چەند شارێکی دیکەی تورکیا، لەوانەش بورسا و ئیزمیر، شایەتی خۆپیشاندانەکانی ناڕەزایانە لە حاند  دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانی ئیستەموڵ بوون  لە هەمان کاتد پولیسی تورکیا  ڕاگەیاند کە زیاتر لە 1100 کەس لەم پێکدادانانەدا دەستگیرکرابوون و و لە لایەن  چالاکانی کومەڵایەتی و نەیارانی حکومەت یش  بە بڵاو کردنەوەی  وێنەکانی   تێکهەڵچوونەکان پولیسی  تورکیا لە گەڵ   خەڵک  ڕایانگەیاند  کە ئەردوغان  بە سیاسەتە نوێیەکانی خوی  بە نیازە  وڵات بە  بە زۆر و دیکتاتوریت  بەڕێوە ببات  بڵاو بوونەوەی   بێ  ڕێزی کردنی  پولیسی تورکیا لە گەڵ  ژنانی  بە حیجاب ی خۆپیشاندەر  لە  سوشیال مێدیا و  میدیاکاندا ڕوبەڕووی کاردانەوەی توند بووەوە  ، بەجۆرێک کە حکومەتی تورکیا داوای لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس کرد زیاتر لە ٧٠٠ ئەکاونتی ڕۆژنامەنووسان و کەناڵە هەواڵییەکان دابخات.

هەروەها تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارەی حکومەتی تورکیا به پێچەوانەی یاسایە. لەلایەکی دیکەوە جەهەپە ش دوای ئەوەی کە  ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی دەستبەسەرکراوی ئیستەموڵ   ١٣ ملیۆن و ٢١١ هەزار دەنگی لەناو ئەو پارتەدا بەدەست هێنا ناوبراوی   وەک دوا کاندیدی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ڕاگەیاندکە ئیمام ئوغلوش که لە زیندان دایە ، لە پەیامێکدا لە زیندانەوە بۆ ئەردۆغان وتی: ١٥ ملیۆن هاوڵاتیمان چوونەتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بە تویان ڕایاگەیاند  کە ئەم  هەموو بێ یاساییە بەسە . ملوێنان کەس  لە وڵاتی  ئێمە  هێشتا ڕەنج دەبەن   لە سەرکوت کردن  ئابووری  لاواز  و بێ  یاسایی .

سەرپەیڤ