ئادار 29, 2025 16:22 Asia/Tehran
  • لافاوی مرۆیی لە مەیدانی ماڵتەپەی ئەستەموڵ بۆ ناڕەزایەتی دژ بە یاساشکێنییەکانی ئەردۆغان

ئەمڕۆ سەدان هەزار شاروومەندی تورکیا لە ئەستەموڵ هاتنە سەر شەقامەکان بۆ پشتیوانی لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی دەستگیرکراوی شارەوانیی ئەم شارە.

سەدان هەزار کەس لە گەڕەکی ماڵتەپەی ئەستەموڵ بۆ پشتیوانی لە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی دەستگیرکراوی شارەوانیی  ئەم شارە کۆبوونەوە و خوازیاری دەستلەکارکێشانەوەی ئەردۆغان بوون.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە ئەمە گەورەترین ناڕەزایەتی دەربڕینی گشتییە لە تورکیا لە چەند دەیەی ڕابردوودا. بنەماڵەی ئەم سیاسەتوانەیش هاتوونەتە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە، تا ڕادەیەک کە دایکی ئیمامئۆغڵو و هاوسەرەکەی داوایان لە خەڵک کرد بەردەوام بن لە خەبات بۆ تورکیا.

ئەو نامەیەی کە ئەکرەم ئیمامئۆغڵو لە زیندانی مەرمەرەوە بۆ ئەم کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەی ناردبوو، بۆ خۆپیشاندەران خوێندرایەوە. ئیمامئۆغلوو لەم نامەیەدا ڕایگەیاندووە کە دیارە کە ئەردۆغان لە هەڵبژاردن ڕادەکات و لە خەنیمەکەی دەترسێت. میلەکانی ئەم بەندیخانەیە هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر من نابێ، لەبەر ئەوەی کە من هیچ کەتن و تاوانێکم ئەنجام نەداوە.  لەم دۆسیە ساختەیەدا ئەو کەسەی کە دەبێ بێتاوان بوونی خۆی بسەلمێنێ من نیم.

سەرپەیڤ