ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ : ئێمە لە بەرامبەر دیکتاتۆریەت چۆک دانادەین وگەلی ئێمە یەکدەنگ ویەکگرتوون
ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ ، ڕیبەری ناڕازیانی تورکیا کە لە زیندان دایە، لە پەیامێکدا کە لە ڕەوتی خۆپیشاندان لە ئەستەموڵ خویندرایەوە، خوازیاری یەکێتی ویەکدەنگی لەدژی قوڵبەست کرانی نایاسایی خۆی بوو.
ئیمام ئوغلۆ حەوتەی ڕابردوو دوای لەسەر کار لابرانی لە کایەن شارەداری ئەستەموڵ ودەستگیرکرانی نامەیەکی بڵاوکردەوە ووڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیای بە لاوازکردنی دێموکراسی تاوانبار کرد.
لەنامەی ئیمام ئوغلۆ کەلە زیندانی مەڕمەڕەی ئەستەموڵ دانووسیووە هاتووە: من هیچ ناترسم ، چونکە نەتەوەی ئازیزی ئێمە یەکدەنگ ویەکگرتوون ، ئێمە لە بەرامبەر دیکتاتۆریەت بەچۆک دانایەن ، لە زیندانە داخراوەکەدا هاواردەکەم ؛ نەتەوەی ئێمە گەورەیە .
پەیامی ئیمام ئوغلۆ لە ناوکۆڕێک لە ئامادەبووانی ناوچەی مالتیبی ئەستەموڵ کە دەیان هەزارکەس بۆ ئازاد کرانی ناوبراو کۆببوونەوە ، خوێندرایەوە. لە نامەکەدا هاتووە: ئەردۆغان بە هەرهەنگاوێک کەلەفژی ئێمە هەڵدەگرێت پێشان ئەدات کە کەسێکی هەڵاتوو لە هەڵبژاردنەکانە ولە خەنیمەکەی دەترسێت.ئیمام ئوغلۆ وەکوو بەرجەستە ترین خەنیمی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ساڵی ٢٠٢٨ ە. ناوبراو حەوتەی ڕابردوو سەربازی دەسگیرکرانی وەکوو بەربژاری حزبی سکۆلاری کۆماری خوازی گەل هەڵبژێردرا. بەشێک لە پەیامی ئیمام ئوغلۆیش لە ڕیگەی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد بە دەنگی ناوبراو بڵاوکرایەوە وکلیپی وتاردانە پیشووکانی ناوبراو لە لاپەڕەی گەورە دا نومایش دران .