نیسان 09, 2025 17:00 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان لەبارەی کۆبونەوەی لەگەڵ شاندی ئیمراڵی زانیاری ئاشکرا دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، سبەینێ پێشوازیی لە شاندی دەم پارتی دەکات و لەبارەی پرۆسەی ئاشتییەوە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی گشتی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا، لە کۆبونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی رایگەیاند، سبەینێ پێشوازیی لە شاندی دەم پارتی دەکات و لەبارەی تورکیایەکی بێ تیرۆر گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات و وتی: ئێمە ئیرادەی خۆمان بۆ گەیشتن بە تورکیایەکی بێ تیرۆر پشتڕاست دەکەینەوە.سەرۆک کۆماری تورکیا باسی لەوەکرد، بەردەوام دەبن بۆ بونیاتنانەوەی تورکیا  لەگەڵ تورک و کورد و عەرەب و عەلەوی و سوننە وتیشی : هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی ئاشتی بەدیبهێنرێت.

سەرپەیڤ