توندوتیژی لە دژی ژنان لە گرتووخانەکانی ئانکارا
نیسان 10, 2025 16:50 Asia/Tehran
ناوەندی مافی مرۆڤی سه ندیکای پارێزەرانی ئانکارا هەواڵی دا لە ئەشکەنجە و ڕووت کردنەوەی بەزۆرە ملی ژنانی ناڕازی دەستگیرکراو دوابەدوای قوڵبەست کردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ.
دوابەدوای دەستگیرکرانە ئەنجام دراوەکان لەدووی ناڕەزایەتیەکان سەبارەت بە قوڵبەستکرانی ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ ، شارەداری ئەستەموڵ ، ژمارەیەک لە ژنان دوای پەلاماری هێزە ئاسایشتیەکان بۆ سەر ماڵەکانیان دەستگیر کران وگوێزرانەوە بۆ ئیدارەی ئاسایشتی ئانکارا. ئەم ئافرەتانە ڕایانگەیاند کە لە گرتووخانەکان کەوتوونەتە ژێر پشکنینی جەستەیی بەزۆرەملیی وسوکایەتی پێکەرانە وئەشکەنجە وئازاری جەستەیی دراون . پارێزەرەکانیشیان لەگەڵ قەدەغەی دیداروچاوپێکەتنی گیراوەکان ڕووبە ڕوو بوونەوە. دوای ئەوە سکاڵای سزادان لە دژی سەرۆک پۆلیسی ئانکارا تۆمار کراوە.