کۆبونەوەی شاندی دەمپارتی و ئەردۆغان
نیسان 10, 2025 17:15 Asia/Tehran
کۆبونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆتاییهات، شاندی دەم پارتیش پێکهاتبون لە سری سورەیا ئوندەرو پەروین بوڵدان.
شاندەکەی دەم پارتی ئیمڕاڵی پێکهاتبوون لە سری سورەیا ئوندەرو پەروین بوڵدان، شاندەکەی سەرۆکایەتی تورکیاش لە ئەردۆغان و ئیبراهم کاڵن سەرۆکی میت پێکهاتبون.کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماریی تورکیا لە ئەنقەرەی پایتەختی وڵاتەکە دەستیپێکرد و کاتژێرێک و 25 خولەکی خایاند.بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبونەوەکەدا باس لە پرسی تورکیا و هەوڵەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە کراوە، هەروەها تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.سری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە ئەندامێکی شاندی دەم پارتییە وتی: "کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاترمان هەیە".