ئۆجەڵان: ئەوەی جولانی کردی هەمان کردەوەی داعش بوو
نیسان 11, 2025 14:10 Asia/Tehran
پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بەشێکی دیکەی وردەکاریی دیدارە خێزانیەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرادەکات
عومەر ئۆجەلان ئاماژە بەوە دەکات کە لەدوا دیداری لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلانی مامی لەئیمرالی، زۆر توڕە بووە لەحکومەتی سوریاو وتویەتی "ئەو کۆمەڵکوژییەی بەرامبەر عەلەویەکان کردیان، هەمان شێوازی داعش بوو".دەشڵێت "پێویستە کورد لەسوریا وریا بنو خۆپارێزی بکەن، چونکە کورد دە هێندە زیاتر لەوەی بەرامبەر عەلەوییەکان کردوویانە مەترسییان لەسەرە .