ئیمامئۆغڵوو: داگیرکەرانی سامانی خەڵک بە داوی خۆیانەوە دەبن
نیسان 13, 2025 17:40 Asia/Tehran
دوابەدوای ئەوەی لە لایەن ناوەندە دادەوانییەکانی تورکیاوە دەست گیرا بە سەر کۆمپانیاکانی سەر بە شارەداریی ئەستەموڵ و قەیمی حکومەتییان بۆ دانرا، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو شاردەی پێشووی ئەم شارە، ئەو هەنگاوەی حکومەتی بە تاڵانکردنی ماڵ و سامانی گشتی وەسف کرد و وشداری دا لە حاند دواهاتەکانی.
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو پێیداگرت کە گەلی تورکیا گەلێک وشیار بووە بەرامبەر بەو کردەوانە و ئەنجامدەرانی لە ئاکامدا هەر بە داوەکەی خۆیانەوە دەبن. ئەو کردەوانەی حکومەت لە چوارچێوی لێکۆڵینەوە لە چالاکییەکانی شارەداریی ئەستەموڵ ئەنجام دراوە و ٢٤ کۆمپانیا دەگرێتەوە. باوکی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوویش بە داخ و مەخابن دەربڕین لەوەی دەست گیراوە بە سەر کۆمپانیا بنەماڵەییەکەیانەوە، باسی ئەو کێشە و گرفتە ئابوورییانەی کرد بە هۆی ئەم کارەوە دێنە ئاراوە.