نیسان 22, 2025 18:56 Asia/Tehran
  • باخچەلی: پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و چەکەکانی ڕادەست بکات

دەوڵەت باخچەلی  سەرۆکی مەهەپە وتی: "گونجاوترین بژاردە ئەوەیە پەکەکە کۆنگرەکەی ببەستێت و بەپێی بانگەوازەکەی ٢٧ی شوباتی ئیمراڵی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەیی تەواو بکات و چەکەکانیشی ڕادەستی تورکیا بکات.

سەرۆکی مەهەپە پێیداگرت کە ماڵئاوایی لە چەکی خوێناوی و نایاسایی وەفایە بەرامبەر بەها مرۆییەکان. نابێت ئەم کارە زیاتر درێژە بکێشێت.

سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل کە دەڵێت 'جەنگ ڕادەگەیەنم'، باخچەلی ڕایگەیاند: "لۆژیکێکی سەقەتە، کورتبینانە و تەنانەت ئابڕوچوونە. ناڕوونە کە جەنگ بەرامبەر کێ ڕادەگەیەنێت و لەگەڵ کێ دەجەنگێت، بۆچی دەجەنگن؟"

سەرپەیڤ