May 01, 2025 15:38 Asia/Tehran
  • وەزیری دادی تورکیا لە وەڵامی دەم پارتی : ئێمە خۆ یاری ناکەین، ئەمە پرسێکی جدییە

یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا، لەکاردانەوە بە لێدوانەکەی تولای حاتەم ئۆغولاری، سەرۆکی دەم پارتی ، کە وتبووی "تۆپەکە لە ساحه و گۆڕەپانی حکومەتدایە"، ڕایگەیاند: ئێمە یاری ناکەین. "ئەمە پرسێکی جدییە و سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە، پێویستە دووری بکرێت لەو لێدوانانەی کە ئەم هەوڵانە تێکدەدەن و لاوازی دەکەن .

ییڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا هەروەها وتیشی : داخوازیگەلێک  بۆ زیندانیانی تورکیا هەبوو، بەڵام هیچ  ڕێککەوتنێک نەکراوە . تونچ هەروەها ڕایگەیاند: گەورەترین بەربەست لەبەردەم وڵاتەکەماندا  ، بەڵای تیرۆر بوو، ئێمە خەبات دەکەین بۆ ڕزگاربوون لەم بەڵایە و پێشکەوتنی بەرچاومان لەم ڕووەوە بەدەستهێناوە، "دەمانەوێت وڵاتەکەمان و گەلەکەمان لە بەڵای تیرۆر ڕزگار بکەین کە ئارامییان تێکدەدات". تونچ جەختی لەوە کردەوە کە لەم چوارچێوەیەدا پێویستە پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەهێشتنی تیرۆر بکرێت و دووری بکرێت  لەو لێدوانانەی کە ئەم هەوڵانە تێکدەدەن .

سەرپەیڤ