May 22, 2025 13:57 Asia/Tehran
  • خولی نویێ خۆپیشاندانی پشتیوانانی ئیمام ئوغلۆ لە تورکیا

جارێکی تر خۆپیشاندانێکی بەربڵاو بە بانگهێشتی حزبی کۆمارێخوازی گەلی تورکیا لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری درێژ کردنەوەی زیندانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ وسیی کەسی تر لە دۆسیەی بەناو بانگ بە دۆسیەی "شارەداری ئەستەموڵ" لەم شارە بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی ئەستەموڵ ڕێبەرانی حزبەکان خوازیاری هەڵبژاردنی بەروەختی سەرۆک کۆماری وکۆتاییدان بە دادگەری هەڵبژاردەیی لەدژی کەسایەتیە ناڕازیەکانی پارتی دەسەڵاتداربوون. خۆپیشاندانی ڕق وتوڕەیی لە ئەستەموڵ ، بە بانگهێشتی حزبی کۆمارێخوازی گەل گەورەترین حزبی ناڕازی تورکیا، لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگەبەپیی درێژ کرانەوەی حوکمی زیندانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ ، آرەداری گیراو لە ئەستەموڵ کە لەو بەناوی خەنیمی سەرەکی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان یاد دەکرێت، بەڕیوەچوو.

ئەم بڕیارەی دادگە ، ڕق وتوڕەیی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیای لێکەوتەوە بە جۆرێک کە ئەم کارەیان  بە پەلاماری سیاسی ناوبرد کە هەڕەشە ئەکات لە هاوسەنگی دێموکراسی لە وڵات. هاکان ئوغلۆ ، ئەندامی پارتی کۆمارێخوازی گەل وتی: ئێمە خوازیاری ئازادی خێرای ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ لە لایەن حکومەتەوین ولە هێزی دادەڤانی داوا ئەکەین کە بەبێ سەرنج دان بە مەبەست وئامانجە حزبی وسیاسیەکان پیداچوونەوە بکات بەسەر ئەم دۆسیەیە.

ئەم خۆپیشاندانە بە بەشداری ئۆزگورئوزەل ، ڕێبەری پارتی کۆمارێخوازی گەل، ڕێبەرانی بەرجەستە وهەزاران کەسی ناڕازی دەستگیرکرانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ بەڕێوەچوو. 

بەشداربووان لەم خۆپیشاندانە خوازیاری ئازادکرانی ئیمام ئوغلۆ بوون . بە قسەی کارناسان ، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی ناڕازیان لە ئەستەموڵ کە خوازیاری ئازادکرانی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆن، هەروەها تەشەنای هەڵاوسان لە تورکیا وهاتنە خواری بایخی لیر وگەمەی پوچەڵ کردنەوەی حکومەتی تورکیا بە پڕۆسەی ئاشتی نیشتمانی لەم وڵاتە کە بە هەڵوەشانی پەکەکە دەستپێکراوە وحکومەت هێشتا هەنگاوێکی لەم بوارە هەڵنەگرتووە، ئەگەریی شکڵ وتەشک گرتنی قۆناخێکی سیاسی تازە کە دەتوانێ ڕێگە وڕێبازی هەڵبژاردنەکانی داهاتوولە تورکیا بگۆڕێت، لە ئارادایە.  

سەرپەیڤ