گیرانی دەیان کەسی تر لە نزیکانی ئیمام ئوغلۆ لە تورکیا
هێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ئەمڕۆ ٤٤ کەسیتریان لە سەروبەندی توێژینەوەی دۆسیەی گەندەڵیی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆی شارەداری ئەستەمبوڵ دەسگیرکرد.
لە درێژەی توێژینەوەی دۆسیەی گەندەڵی لە شارەداری ئەستەموڵ ، پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ ٤٤ کەسی تریان دەسگیرکرد. لەنێو گیراوان دا ، مونشی تایبەتی وبەڕێوەبەری ئاسایشتی ئەکرەم ئیمام ئوغلۆ ، شارەداری ئەستەموڵ وبەڕێوەبەرانی پلە بەرزی دوو ڕێکخراوی سەر بە شارەداریش بەرچاو دەکەون .
ئەم ئۆپراسیۆنی گەڕانە لە شارەجۆربەجۆرەکان لەوان ئەستەمبوڵ ، ئەزمیر، ترابزون وئانتالیا ئەنجام بووە. پۆلیس ڕایگەیاندووە کە گەڕان بۆ دۆزرانەوەی پێنج گۆمان لێکراوی تر هەروا دڕێژەی هەیە .
ئیمام ئوغلۆ ، کەسایەتێکی ڕێزداروخۆشەویستی جەهەپە وبەربژاری پێشنیارکراوی ئەم حیزبە بۆهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری داهاتوو، لە مانگی مارس هاوڕێ دەیان کەس لە کارمەندانی شارەداری وچالاکانی ئابووری بە تاوانی گەندەڵی ماڵیی دەستگیر کران . دادئەستێنیی ،ناوبراوی تاوانبار کردووە بە ڕێبەرایەتی کردنی تۆڕێکی تاوانبارانە .