کۆبوونەوەی یەکێتی و جەهەپە لە پێناو سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی
بهگوێرهی ڕاپۆرتی میدیاکانی هەرێمی کوردستان؛ شاندێکی یەکێتیی نیشتمانی له ئیستانبوڵ لهگهڵ ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە کۆبونەوە و پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیایان خستە بەر باس.
جوان ئیحسان، سهرۆکی شاندەکەی یهکێتی ڕایگهیاند، "ئێمە لە یەکێتیی گفتوگۆمان بە بژاردەی گونجاو زانیوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان". ئاماژهی بهوهشکرد، هەوڵەکانی یەکێتی لهسهر ڕێبازی مام جهلال بهردهوام دهبێت بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی، شاندی یەکێتی و جەهەپە هاوڕابون کە بۆ بەجێگەیاندنی بەهاکانی دیموکراسی و دادپەروەری دەبێت کاربکەن بۆ فراوانکردنی ئاسۆی پەیوەندییەکان و کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە ڕێگای گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ و ڕێبازی دیپلۆماسی.
شایانی باسە پارتى کۆماریخوازی گەلی تورکیا ناسراو به (CHP) گەورەترین پارتى نەیارى پارتى داد و گەشەپێدانە و لە هەڵبژاردنەکانى 2015 لەدواى پارتى داد و گەشەپێدانەوە هات و ئێستاش گەورە ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لەم وڵاتەدا.