ڕێزگرتنی ئەردوغان لە هەوڵەکانی دەم پارتی بۆ وەلانرانی چەک لەلایەن پەکەکەوە
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە هەوڵدان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و سەقام لە وڵات ڕایگەیاند دەوڵەتەکەی به نیازه ڕەوتی چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە هەتا کۆتایی ، پێ و شوێن بگرێت.
ئەردوغان بە ڕاگەیاندنی ئەوەی ورەی ئێمە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی پاوەجێ بۆ ئەم مەسەلە کۆنەی تورکیا هەروا بەرزە وتی: شایەتی ئەوەین کە دەم پارتی هەڵوێستێکی بەرپرسانە و دروستی گرتوەتە نپێش ، بەڕای ئێمە، ئەم هەڵوێستە سیاسییە زور پڕبایخ و بنەماییە .
ناوبراو هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بە پێی ورەیەکی بەرز بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی هەوڵ دەدات وتی : ئێمە هەنگاوی گرینگمان بۆ دابین کردنی هێوری و ئاشتی کۆمەڵایەتی بە پێی ڕوانگەی مێژوویی شەریکەکەمان واتە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزافی نەتەوەیی هەڵگرتووە و ڕاگەیەندرانی کۆتایی چالاکی پەکەکە گەیشتن بۆ قۆناخێکی نوێیە، بەنیازین بە جۆرێک قسە بکەین کە ڕێز لە هەموو هەشتا و شەش ملوێن شارومەندی تورکیا بگیرێت.