ڕێزگرتنی ئەردوغان لە هەوڵەکانی دەم پارتی بۆ وەلانرانی چەک لەلایەن پەکەکەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i439188-ڕێزگرتنی_ئەردوغان_لە_هەوڵەکانی_دەم_پارتی_بۆ_وەلانرانی_چەک_لەلایەن_پەکەکەوە
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە هەوڵدان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و سەقام لە وڵات ڕایگەیاند دەوڵەتەکەی به نیازه ڕەوتی چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە هەتا کۆتایی ، پێ و شوێن بگرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 28, 2025 14:56 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی ئەردوغان لە هەوڵەکانی دەم پارتی بۆ وەلانرانی چەک لەلایەن پەکەکەوە

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە هەوڵدان بۆ دەسڕاگەیشتن بە ئاشتی و سەقام لە وڵات ڕایگەیاند دەوڵەتەکەی به نیازه ڕەوتی چارەسەرکردنی ئەم مەسەلەیە هەتا کۆتایی ، پێ و شوێن بگرێت.

ئەردوغان  بە ڕاگەیاندنی ئەوەی ورەی  ئێمە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی پاوەجێ بۆ ئەم مەسەلە کۆنەی تورکیا هەروا بەرزە وتی: شایەتی ئەوەین کە دەم پارتی  هەڵوێستێکی بەرپرسانە و دروستی گرتوەتە نپێش ، بەڕای ئێمە،  ئەم هەڵوێستە سیاسییە زور پڕبایخ و بنەماییە  . 

ناوبراو هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەوەی  دەوڵەتی تورکیا  بە پێی ورەیەکی بەرز بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی هەوڵ دەدات وتی :  ئێمە هەنگاوی گرینگمان  بۆ دابین کردنی هێوری و ئاشتی کۆمەڵایەتی  بە پێی ڕوانگەی مێژوویی  شەریکەکەمان واتە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزافی  نەتەوەیی هەڵگرتووە و  ڕاگەیەندرانی کۆتایی چالاکی پەکەکە  گەیشتن بۆ قۆناخێکی نوێیە، بەنیازین بە جۆرێک قسە بکەین  کە ڕێز لە هەموو هەشتا و شەش ملوێن شارومەندی تورکیا بگیرێت.