May 30, 2025 18:16 Asia/Tehran
  • جەنگیز چاندار؛ کاندیدی دەم پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان بە فەرمی جەنگیز چاندار، ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەداری بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کاندید کرد.

میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی بڵاویانکردەوە، جەنگیز چاندار، ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار، ناوی وەک کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا دیاریکرا.هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە ٣ـی حوزەیران بەشێوەی دەنگدانی نهێنی ئەنجام دەدرێت، کاندیدی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەرۆکی پەرلەمان، نوعمان کورتولموش دەبێت، کە لە ئێستاشدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە.

سەرپەیڤ