جەنگیز چاندار؛ کاندیدی دەم پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i439250-جەنگیز_چاندار_کاندیدی_دەم_پارتی_بۆ_پۆستی_سەرۆکی_پەرلەمانی_تورکیا
پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان بە فەرمی جەنگیز چاندار، ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەداری بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کاندید کرد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 30, 2025 14:46 Asia/Tehran
  • جەنگیز چاندار؛ کاندیدی دەم پارتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان بە فەرمی جەنگیز چاندار، ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەداری بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کاندید کرد.

میدیاکانی نزیک لە دەم پارتی بڵاویانکردەوە، جەنگیز چاندار، ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەدار و پەرلەمانتار، ناوی وەک کاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ پۆستی سەرۆک پەرلەمانی تورکیا دیاریکرا.هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان لە ٣ـی حوزەیران بەشێوەی دەنگدانی نهێنی ئەنجام دەدرێت، کاندیدی ئاکەپە و مەهەپە بۆ سەرۆکی پەرلەمان، نوعمان کورتولموش دەبێت، کە لە ئێستاشدا سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە.