گرتنی 5 سەرۆکی شارەوانی لە تورکیا
حکومەتی تورکیا لە درێژەی سەرکوتی بەربڵاوی نەیاران دوای گرتنی سەرۆکی شارەوانی ئەستەمۆڵ پێنج شارەوانی دیکەی قوڵبەست کرد و بۆ دەیان کاربەدەستی دیکەش حوکمی گرتنی دەرکرد
پولیس و هێزە ئاسایشییەکانی تورکیا ئەمڕۆ بە پەلامارکردنەسەر نووسینگەی شارەوانییەکان لە ئەستەموڵ سێ شارەوان لە ئەستەموڵ و هەروەها نوێنەرێکی پێشووی پارلەمان لە پارتی ئوپوزسیونی کوماریخوازی گەلیان دەستگیر کرد هەواڵدەری ئاناتولی ڕایگەیاند تێکڕا30کەس قوڵبەست کران . قوڵبەست کردنی ئیمام ئوغڵو گەورەترین ناڕەزایەتییە دژە حکومەتییەکانی لە دەیەی ڕابردوو لە سەرانسەری تورکیا لێکەوتەوە و لاگرانی شارەوان ، ئەردوغانیان تومه تبار بە ملهوڕی کرد .بورسه ی تورکیا لە کاتی زیندانی کردنی ئیمام ئوغلووه لە سەتا 17 بایخی خۆی لەدەس داوە . هەروەها ڕەخنەکان لە لایەن هاوپیمانانی ڕوژئاوایی تورکیاوە لە حاند ئەو سەرکوت کردنانه توندتر بووەتەوە .