پێکدادان لە سنووری ئەسەن دەڕە لە جوله میرگ؛ داخرانی ده روازه ی سنووریی دوای دوو گرژیی توند لە نێوان خەڵک و هێزەکاندا
May 31, 2025 16:38 Asia/Tehran
دوابەدوای پێکدادان لە نێوان هێزەکانی گومرگ و پۆلیسەکان بە جلوبەرگی ئاسایی و هاووڵاتیان لە ده روازه ی سنووریی ئەسەن دەڕە لە پارێزگای جوله میرگ، ده روازه که بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
لە ده روازه ی سنووریی ئەسن دەڕە، هەڵکەوتوو لە شارۆچکەی باژرگە لە ناحیەی گه وه ڕ سەر بە پارێزگای جولەمێرگ و لەسەر سنووری ئێران، دوێنێ دوو پێکدادانی یەک لە دوای یەک لە نێوان هاووڵاتیان و هێزەکانی گومرگ و پۆلیسی بە جلوبەرگی ئاسایی ڕوویدا، دواتر دەروازە سنوورییەکە بەڕووی هاووڵاتییاندا داخرا. پێکدادانەکە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە ئەفسەرێکی پۆلیس لە دەروازەکە سووکایەتی بە شۆفێرێک کرد، دواتر ئەفسەرانی دیکەی پۆلیس چوونە ناو شەڕەکە و لە شوفێرەکەیان دا