ڕاگەیندرانی ئامارە دژبەیەکەکانی هەڵاوسان لە تورکیا و نیگەرانییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتە
لە کاتێکدا کە دەزگای فەرمی حکومەتی تورکیا هەڵاوسانی ساڵانەی نزیکەی لەسەدا ٣٥ی ڕاگەیاندووە، گروپی توێژینەوەی ENAG ڕێژەی هەڵاوسانی ڕاستەقینەی بە زیاتر لە سەدا ٧١ خەمڵاندووە
. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی داتاکانی هەڵاوسان مانگی مای لە تورکیا، کەلێنێکی بەرچاو لە نێوان ئامارە فەرمییەکان و داتا ئابوورییە سەربەخۆکاندا دەرکەوتووە. بەپێی ڕاپۆرتی گروپی توێژینەوەی هەڵاوسان لە مانگی مای دا ڕێژەی هەڵاوسان بۆ سێ پوینت شەست و شەش زیادیکردووە و هەڵاوسانی ساڵانەش گەیشتووەتە لە سەتا حەفتاو یەک پوینت بیست و سێ . هاوکات کۆمپانیای تورک ئێستات، دەزگای فەرمی ئاماری حکومەتی تورکیا، گەشەی مانگانەی پێوەرەکانی نرخی بەکارهێنەر تەنها لەسەدا ١.٥٣ و ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی بە لەسەدا سی و پێنج پوینت چل و یەک ڕاگەیاند. . بە ڕاگەیاندنی ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانەی فەرمی لەسەر بنەمای تێکڕای ١٢ مانگ، ئاستی یاسایی بۆ زیادکردنی کرێی خانووبەرە و شوێنە بازرگانییەکان لە مانگی ژوئەن بە ڕێژەی ٤٥.٨% دیاری کراوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئامارە نافەرمییەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی زۆر زیاتر لە بازاڕی ئازاددا دەکەن. بەم شێوەیە لە دۆخێکدا کە هاووڵاتیانی تورکیا لە ژیانی ڕۆژانەیاندا ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی نرخ دەبنەوە، ئەو بۆشاییە گەورەیەی لە نێوان داتا فەرمییەکان و ڕاپۆرتە سەربەخۆکاندا هەیە، نەک هەر متمانەی گشتی کەمکردووەتەوە، بەڵکو پلاندانانی ئابووریشی تووشی گرژی کردووە. شارەزایانی ئابوری تورکیا، بە ڕەخنەگرتن لەو ئامارانەی کە حکومەت لەسەر هەڵاوسانی وڵات پێشکەشی کردووە، پێیان وایە پێویستە حکومەت واقیعەکانی هەڵاوسان بە شەفافیەت ڕابگەیەنێت، چونکە گەلی تورکیا بە تەواوی لە هەڵاوسان تێدەگات و دابەزینی بەهای لیرەش بۆ هەموو گەلی تورکیا دیارە، هەروەها حکومەت نابێت ئەو واقیعانە داپوشێ ب چونکە خستنەڕووی واقیعە ئابوورییە شەفافەکان هەنگاوی یەکەمە بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیران و بەدەستهێنانی متمانەی کۆمەڵگا.