دارستانەکانی تورکیا لەئاگر
ـ سەدان هیکتار دارستان لەناو چوون بە دوای گەرمائەکی روند لە پارێزگاکانی ئیزمیر، مانیسا، هاتای و ئیسپارتا تورکیا لە ڕۆژانی ئەم دوائییە دا سەدان حالەتی ئاگریکەوتنەوە ڕووی دا.
بە دوای شەپولی گەرمای توند و بای توند، لە تورکیا لە ژمارەی ڕۆژانی دواییدا زیاتر لە ٣٤٢ حاڵەتی ئاگریکەوتنەوە لە شوێنە جیاوازەکان تۆمارکرا، و لە ئێستادا شەش ئاگریکەوتنەوەی بەرفراوان لە پارێزگاکانی ئیزمیر، مانیسا، ئیسپارتا و هاتای بەردەوامە و کارەکانی کوژاندنەوەی ئاگریکەوتنەوە بە ئاسمانی و زەوی بەردەوام دایە.
لە پارێزگای ئیزمیر، ئاگریکەوتنەکان لە ناحیەکانی Menderes و Seferihisar کە لە ٢٩ی ژوئەن دەستپێکردبوون، هێشتا بەردەوامن. بەهۆی توندی بڵیسەکان و پەخشی ئاگر بە با، تا ئێستا لانیکەم پێنج گوند و دوو گەڕەک لەوانەش گەرەکەکانی ئاتاتورک و جومھوریت، دەس بە جیی چۆڵ کران لە ناوچه ي بوکا ئاگری تر دەستی پێکردووە و کارەکانی کۆنتڕۆڵ بە ناردنی فڕۆکە، هێلیکوپتەر و كهرهسته قورسهكان بەردەوامن.
تا ئێستا ٢١ کەس بەهۆی دووکەڵ ژەهڕاوی کراون کە دەرمان کران
وەزیری کشتوکاڵی تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە لە هەینی ڕابردووەوە تاکو ئێستا ٣٤٢ ئاگریکەوتنەوە لە ناوچە جیاوازەکان ڕاپۆرتکرابوو و شەش حاڵەتی هێشتا بەردەوامە.