ته‌مووز 08, 2025 18:14 Asia/Tehran
  • سەرۆکی جەهەپە: پشتیوانی لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی پەکەکە دەکەین

سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، دەرفەتێک دروستبووە کە بەسەر پرسێکی 100 ساڵە زاڵ دەبن و لە کێشەی تیرۆر لە تورکیا ڕزگارییان دەبێت.

ئۆزگور ئۆزەل وتیشی: پێویستە کورد و تورک دەست لە نێو دەست بن و ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەگەری بەفیرۆچوونی ئەم دەرفەتە ئیتر جارێکی دیکە پرسێکی چارەسەری نایەتە ئاراوە. ئۆزەل باسی لەوەش کرد ئامادە نەبوونی نوێنەری جەهەپە لە ڕێوڕەسمەکە بەو مانایە نایەت کە پشتیوانی لە پرۆسەی چەک دانان ناکەن، بەپێچەوانە پشتیوانی و پێشوازی لە ڕێوڕەسمی چەک دانان دەکەن. بەشی ڕاگەیاندن و میدیایی کەجەکەیش لە ڕێگەی ئیمەیلەوە که بۆ ڕۆژنامەنووسانی ناردووە، ئاماژەی داوە ڕێوڕەسمەکە لە شوێن و کاتی خۆی بەڕێوە دەچێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە بەبێ ئامادەبوونی کەناڵ و میدیاکان و ڕۆژنامەنووسان دەبێت.

سەرپەیڤ